هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیادبوونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەمەش عیراق سەرکەوت بۆ پلەی چوارەم لە نێوان ئەو وڵاتانەی زۆرترین نەوت هەناردەی بازاڕەکانی ئەمریکا دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، تێکڕای هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە حەوت وڵاتی سەرەکییەوە گەیشتووەتە نزیکەی5.236 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەمەش دابەزینێکی بە بڕی1.386ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا تۆمارکردووە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە6.622 ملیۆن بەرمیل بوو.

ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تێکڕای هەناردەی عیراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان گەیشتووەتە 195 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە بە بڕی 147 هەزار بەرمیل زیادی کردووە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە تەنها 48هەزار بەرمیل بووە.