وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا، ئیبراهیم زولفیقاری، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی تر پەیمانەکانی پێشێل کردووە و بەردەوامە لە چەتەگەریی دەریایی، جەختیشی لەوە کردەوە کە گەرووی هورمز لەژێر بەڕێوەبردن و چاودێریی توندی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە.

زولفیقاری ئاماژەی بەوە کرد کە بارودۆخی گەرووی هورمز گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێشووی خۆی و وتی: گەرووەکە لەژێر ئیدارەی هێزەکانمان و چاودێرییەکی ورد و چڕدا دەمێنێتەوە.

زولفیقاری رونیشیکردەوە، تا ئەو کاتەی واشنتۆن پابەند نەبێت بە گەرەنتیی ئازادیی هاتوچۆی کەشتییەکان بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە، گەرووی هورمز بە داخراوی یان لەژێر کۆتوبەنددا دەمێنێتەوە ووتیشی: ئێمە لەسەر بنەمای دانوستانەکان و وەک نیشاندانی نیازپاکی ڕەزامەندیمان دەربڕیبوو بە تێپەڕبوونی ژمارەیەک کەشتی، بەڵام ئەمریکا جارێکی یر بەڵێنەکانی شکاند.

لەکۆتایی لێدوانەکەیدا، زولفیقاری ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی کە ڕێز لە ڕێککەوتنەکان ناگرێت و جەختی کردەوە کە بەردەوامبوونی واشنتون لەسەر چەتەگەریی دەریایی وای کردووە ئێران ڕێکارە ئەمنییەکانی لە ناوچە ستراتیژییەکانی دەریا توندتر بکاتەوە.