هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD)  پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نزار ئامێدی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عیراق.

لە پەیامەکەدا، هەریەک لە پەروین یووسف و غەریب حەسۆ وێڕای پیرۆزبایی گەرمی خۆیان، هیوای سەرکەوتنیان بۆ سەرۆک کۆمار خواست لە ئەرکە نیشتمانییەکانیدا.

جەختیان لە گرنگی رۆڵی سەرۆکایەتی کۆمار کردەوە لە چەسپاندنی برایەتی نێوان پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی دۆزی کورد و گەرەنتی کردنی بەشداری دادپەروەرانەی کورد لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

هەروەها ئاماژەیان بەوەش کردوە، کە وەرگرتنی ئەم پۆستە لەلایەن ناوبراوەوە وەک دەستکەوتێکی نەتەوەیی گرنگ دەبینن بۆ پتەوکردنی ئیرادەی پێکەوەژیان و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.