عەلی زەیدی و دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و هەدولا جەختیان لە گرنگی کارکردن بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و زآڵبونی زمانی دیالۆگ و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە پەیوەندییەکەدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان، رەوشی ناوچەکە و ئاسۆکانی قۆناغی داهاتوو تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و راوێژکاری نێوان بەغداد و واشنتن کردەوە بۆ روبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کردوە.
هەروەها پشتیوانیکردنی سەقامگیریی ناوچەیی و پێشخستنی زمانی دیالۆگ و دیپلۆماسی بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاڵۆزییەکان و رێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی نەگۆڕی عیراقی دووپاتکردەوە سەبارەت بە رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و رەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاکی عیراق وەک دەستپێکێک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ