نرخی نەوت نزیکە لە 70 دۆلار
بڵند
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکە لە 70 دۆلار.
ئەمڕۆ شەممە، بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکردوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 69 دۆلار و79 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 64 دۆلار و 43 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.



