زێر ریکۆردێکی تری مێژوی تۆمارکرد و ئۆنسەیەکی پێنج هەزار و 250 دۆلاری تێپەراند
بڵند
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە جارێکی تر ریکۆردی خۆی شکاند و ئۆنسەیەک لە کانزا زەردەکە پێنج هەزار و 250 دۆلاری تێپەڕاند، هاوکات یەک مسقاڵ زێری عەیارە 21 لە بازاڕەکانی هەرێم بە ملیۆنێک و 147هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئابوری: Kurdsat News
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا، یەک ئۆنسە زێڕ بە پێنج هەزار و 259 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و رۆژ لە دوای رۆژ بەهای کانزا زەردەکە لە بەرزبونەوەدایە و تەناه لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا نزیکەی 200 دۆلار چوەتە سە یەک ئۆنسە لە کانزا زەردەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابورییش، پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەکەن.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەم شێوەیە مامەڵە زێرەوە دەکرێت؛
زێڕی عەیار 18 به 984 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 21 به ملیۆنێک و 147 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 22 به ملیۆنێک و 201 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 24 به ملیۆنێک و 309 هەزار دینارە



