سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ دووشەممە،  بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکردوە و  بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 65 دۆلار و91 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە 61 دۆلار و 15 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.