نرخی زێڕ جارێکی دیکە رووی لەبەرزبوونەوە کرد و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 437 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 850 هەزار دینارە و مسقاڵێک عەیارە 18ـش بە 728 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی مسقاڵێک عەیارە 22 بە 890 هەزار دینارە، هەروەها کانزا زەردەکە هەر گۆڕانکارییەک بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەى دۆلار لە بازاڕەكانى هەرێمی کوردستان و كردنەوەى بۆرسەكانى جيهان بەردەوام گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

جێگەی ئاماژەیە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە كۆشكی سپی ئیمزای لەسەر پڕۆژە یاسایەك كرد بۆ كۆتاییهێنان بە درێژترین داخستنی حكومەتی فیدراڵی لە مێژووی ئەمەریكادا كە 43 رۆژی خایاند و كەرتە گرنگەكانی ئابوریی تێكدا و سەدان هەزار كرێكاری بێ موچە كرد، دوا بەدوای ئیمزاکردنەکەی ترەمپ نرخی زێڕ بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.