ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە چوار هەزار و 256 دۆلارە.

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 865 هەزار دینارە و مسقاڵێک عەیارە 18 بە 875 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها مسقاڵێکی عەیارە 22 لەو کانزا زەردە بە 918 هەزار دینارە و مسقاڵێک عەیارە 18 لە بازاڕەکاندا بە 750 هەزار دینارە.

جێگەی ئاماژەیە، مسقاڵێک عەیارە 24 بە یەک ملیۆن دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شارەزایانی بواری ئابوری بەرزبوونەوە و ناجیگیری نرخی کانزا زەردەکە دەگەڕێننەوە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سودی بانکی لە  4.50ـوە بۆ 4.25 لەلایەن ئەمریکاوە.