ئەستێرەیەکی خولی تۆپی باسکەی نەتەوەیی ئەمریکا ناسراو بە NBA  وشەی نهێنی هەژماری دراوە ئەلیکترۆنیەکانی لەبیرکردوە، کە بە بەهای چەندین ملیۆن دۆلار دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆینی تێدابووە.

  بـەپێی پێگەی بزنس ئینسایدەر، کیڤن دورانت  ئەستێرەی یانەی هیوستن رۆکێتس، لە ساڵی 2016 چەندین دراوی ئەلیکترۆنی لە جۆری بیتکۆین کڕیوە، لەکاتێکدا نرخی یەک بیتکۆین تەنها 650 دۆلار بووە، پاشانیش نرخی دراوەکە بۆ 17700 ٪ بەرزبووەتەوە. 

بەپێی وتەی ریچ کڵایمان بریکاری ئەستێرە ئەمریکیەکە، ، سەرەتای ئارەزووی دورانت بۆ دراوە ئەلکترۆنییەکان لە کاتی ئێوارەخوانێکدا لەگەڵ هاوڕێکانی لە یانەی گۆڵدن ستەیت واریەرس دەستیپێکردووە، کە تێیدا بابەتی دراوی ئەلکترۆنی تەوەری سەرەکی گفتوگۆکەیان بووە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی بە خێرایی بچێتە ناو جیهانی دراوە ئەلیکترۆنیەکانەوە.

 ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو جۆش و خرۆشەی یارزانە ئەمریکیەکە بەس نەبوو بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی زانیارییەکانی هەژمارەکەی، کە دواتریش وشەی نهێنی هەژمارەکەی لەبیرکرد کە بەبڕی دەیان ملیۆن دۆلار دراوی بیتکۆینی تێدابووە.

لەو بارەیەوە برایان ئارمسترۆنگ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیانی بەسی کۆینی تایبەت بە دراوە ئەلکترۆنیەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، سەرجەم کێشەکانی کیڤن دورانتیان چارەسەرکردوە و هەژمارەکەی بۆ گەڕێندراوەتەوە.

لە ئێستا دراوی بیت کۆین خاوەنی بەرزترین نرخە لەناو دراوە ئەلیکترۆنیەکاندا، بەجۆرێک نرخی یەک بیت کۆیین زیاتر لە 116 هەزار دۆلار.