دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆڵاین دەبێت ژمارەی تەلەفون تۆماربکەن
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆڵاین دەبێت ژمارەی تەلەفون تۆماربکەن، وەزارەتی خوێندنی باڵاش رایگەیاند، ئەگەر دەرچوان ژمارەی تەلەفونێکی دیکە بەکاربهێنن لەرووی یاسییەوە بەرپرسیار دەبن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمساڵ لەپێناو بەرژەوەندى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی کاتێک دەرچوان دەیانەوێت فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە پێویستە ژمارە تەلەفۆنێک تۆمار بکەن، پاشان کۆدێکیان لە رێگەى کورتە نامەوە بەدەست دەگات و دەتوانن زانکۆلاین پڕبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگە دەرچوان ژمارەى تەلەفۆنى خۆیان بەکاربهێنن بۆ پڕکردنەوەى زانکۆلاین، بە پێچەوانەوە ئەگەر هەر ژمارە تەلەفۆنێکى دیکە بەکاربهێنێت لە رووى یاساییەوە بەرپرسیار دەبن.