ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، تەنها لەمساڵدا، دۆناڵد ترەمپ 900 جار ناوی جۆ بایدنی سەرۆکی پێشوو هێناوە و کردویەتی بە ئامانجی سیاسی خۆی و بە هۆکاری کێشەکانی هەڵاوسان و زۆری کۆچبەر و کەمبونەوەی چەک تاوانبار کردووە.
لە راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزدا هاتووە؛ دۆناڵد ترەمپی 83 ساڵ رۆژانە بە تێکڕا سێ جار ئاماژە بە باکگراوندی دەسەڵاتی بایدن دەکات بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتیی کێشەکانی وەکو هەڵئاوسان، کۆچبەری و کەمبوونی تەمەنی سەربازی بخاتە ئەستۆی ئەو.
رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم ستراتیژییە ئامانجی ئەوەیە سەرنجی دەنگدەران لەسەر کێشەکانی ئێستا لاببات و بەرەو شکستەکانی ئیدارەی پێشوو بباتەوە، لە کاتێکدا تەنها چەند هەفتەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی نوێکردنەوەی کۆنگرێس ماوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، ئیدارەی کۆشکی سپی بەرگریی لەم رەفتارەی ترەمپ دەکات و بە هەوڵێک بۆ چاککردنەوەی وێرانکارییەکانی رابردو وەسفی دەکات و لێپرسراوانی پیشوی ئیدارەکەی بایدنیش و پێیان وایە ترەمپ نەیتوانیوە کێشەکانی هاووڵاتیانی ئەمریکا چارەسەر بکات و بەهێرشکردنە سەر جۆ بایدن خۆی لە بەرپرسیارێتی دەشارێتەوە.