بەبەشداری د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە کەرکوک گەورەترین فیستیڤاڵی هونەری بەڕێوەدەچێت
٩ی ئابی ٢٠٢٥
لە کەرکوک گەورەترین چالاکی هونەری و رۆشنبیریی بەڕێوەدەچێت لەژێر ناوی "فیستیڤاڵی کەرکوک هێمای پێکەوەژیانە".
فیستیڤاڵەکە لەسەعات 7ی ئێوارە لەهۆڵی سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک ساز دەکرێت و لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری عیراق و بەبەشداریی سەرۆک کۆماری عیراق ساز دەکرێت.
بەپێی ئەجێندای فیستیڤاڵەکە وتاری هەر یەک لەد. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق و ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی وەزیری رۆشنبیری عیراق و رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک پێشکەش دەکرێن.
دواتر کار و چالاکیەکانی فیستیڤاڵ بەڕێوەدەچێت کەچەندین چالاکی هونەری و رۆشنبیری پێکهاتەکانی پارێزگاکە لەخۆ دەگرێت، سازدانی فیستیڤاڵەکەش هەوڵێکە بۆ مکۆمترکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لەپارێزگای کەرکوک.