وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە و بەپێی لیستەکە موچەی سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان لەماوەی سێ رۆژدا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لیستی موچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە و لیستەکە هاوشێوەی مانگی نیسانە، هەر بە هەمانشێوەی مانگی نیسانیش لەماوەی سێ رۆژدا موچەی تەواوی دەستە و وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

 

لیستەکە بەم جۆرەیە:

سبەینێ هەینی 25ی ئایار: خانەنشینی شارستانی، خاوەنپێداویستی تایبەت، زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

 

رۆژی شەممە 26ی ئایار: کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، خانەنشینی پێشمەرگە، دارایی و ئابوری، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار.

 

رۆژی یەکشەممە 27ی ئایار: کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم، پێشمەرگە، دیوان و لیواکان، یەکەی ٧٠ و ٨٠،  ب. پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگریی فریاکەوتن.

May be a graphic of map and text