پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، محەمەد شیاع سودانی ئیمزای لەسەر نووسراوی خەرجکردنی موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم کرد.

پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بەهۆی تەواوبوونی دەوام لەمڕۆدا، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 20ی ئەم مانگە، پارەی موچە خەرج بکرێت و بەوپێیەش لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت لە هەرێم.

لەبارەی موچەی مانگی شەشەوە پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەی خستە روو، لەماوەیەکی نزیکدا بڕیار لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی شەشیش دەدرێت.

دوێنێ حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و رایگەیاند، ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچەی موچەخۆران و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەن.