راوێژكارێكی سودانی: رێژەی بێكاری لە عیراق بۆ 13% دابەزیوە
لاڤە
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، رێژەی بێكاری لە 17%ەوە بۆ 13% دابەزیوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، حكومەت دەیان پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێكردووە بۆئەوەی ئابورییەكەی لە پشتبەستن بە نەوت دوور بكەوێتەوە، وەك پرۆژەی بنیاتنانی یەك ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون و سەدان خوێندنگە و نەخۆشخانە و پرد و رێگاوبان و تۆڕی كارەبا و ئاو.
وتیشی، سیاسەتی چاكسازیی حكومەتی عیراق پابەندی رێنماییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بووە و بەهۆیەوە رێژەی بێكاری لە عیراق لە 17%ەوە بۆ 13% كەمبووەتەوە.
راوێژكارەكەی سودانی ئاماژەی بەوەشكرد، برەودان بە كەرتی نانەوتی پێویستی بە وەرچەرخانێكی راستەقینە هەیە، حكومەتی ئێستای عیراقیش هەنگاوەكانی بەرەو ئەو ئاراستەیەیە.