بە كاریگەری ئاڵۆزییەكانی ئێران و ئیسرائیل و بەشداریكردنی ئەمریكا لە جەنگەكەدا، نرخی بەرمیلێك نەوت بە زیاتر لە 78 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت و یەك ئۆنسە زێڕیش بە 3360 دۆلارە.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت یەك دۆلار و 41 سەنت بەرزبووەوە، گەیشتە 78 دۆلار و 42 سەنت، نرخی نەوتی تەكساسیش یەك دۆلار و 38 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 75 دۆلار و 22 سەنت.

نرخی زێڕیش لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا بۆ سێ هەزار و 393 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام دواتر دابەزی و لە ئێستادا یەك ئۆنسە نزیكەی 3360 دۆلارە.