مەسعود پزیشکیان: ئێمە هەوڵی بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی نادەین
رەوەز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی رونە و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش چەندین جار ئەمەی پشتڕاستکردووەتەوە، وتی: ئێمە ئامادەیی بۆ پشکنینەکان ، بەڵام هەرچەشنە بێبەشکردنی گەلەکەمان لە تەکنەلۆجیا بە قبوڵنەکراو دەزانین.
مەسعود پزیشکیان لە دیداریدا لەگەڵ موراد نورلیۆ جێگری سەرۆک وەزیرانی کازاخستان رایگەیاند، "ئێمە لەبەردەم خودادا کڕنوشمان بردووە، بۆ ئەوەی لەبەردەم هیچ کەسێکی تردا جگە لە خودا کڕنۆش نەبەین، هەروەها قبوڵ ناکەین کە ئەوانی دیکە بڕیار لەبارەی داهاتوو و چارەنووسی میللەتەکەمانەوە بدەن".
ئەم لێدوانانەی سەرۆک کۆماری ئێران هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران ئەمریکا کە دەڵێت؛ بەمزوانە عومان شوێن و کاتی خولی شەشەمی دانوستانەکان دیاریدەکات.