قوباد تاڵەبانی بۆ پەروین بوڵدان: دڵنیام لەم ئەرکە نوێیەدا رۆڵی گرنگتر دەبینن لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی دەستنیشانکردنی پەروین بوڵدان، بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستە کرد و رایگەیاند، دڵنیام لەم ئەرکە نوێیەدا رۆڵی گرنگتر دەبینن لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لە تورکیا.
دەقی پەیامەکەی...
بەڕێز خاتوو پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
بەبۆنەی دەستنیشانکردنتان بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا پیرۆزباییتان لێ دەکەم.
بەگرنگیەوە دەڕوانینە هەوڵەکانتان وەک کەسایەتییەکی تێکۆشەری سیاسی و پەرلەمانی کە بەردەوام هەوڵی باشتر چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و برایەتی و پێکەوەژیان و رەخساندنی ئاشتی و دادپەروەری دەدەن.
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و دڵنیام لەم ئەرکە نوێیەدا رۆڵی گرنگتر دەبینن لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لە تورکیا.