بەریتانیا پلانی هەیە بۆ دروستكردنی 12 ژێردەریایی نوێی ئەتۆمی
لاڤە
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بەریتانیا پلانی هەیە بۆ دروستكردنی 12 ژێردەریایی نوێی ئەتۆمی، ئەوەش لە چوارچێوەی خۆپڕچەككردن دژی هەڕەشەكانی روسیا.
جون هیلی وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، ژێردەریاییە نوێیەكان لە جۆری "ئێس ئێس ئێن-ئوكوس"ە و جێی ژێر دەریاییە كۆنەكان دەگرێتەوە و بڕیاریشە پلانەكە تا كۆتایی ساڵی 2030 جێبەجێ بكرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش بڵاویكردەوە، ئەو ژێر دەریاییە نوێیانە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئوكوسی ئەمنی سێ قۆڵی بە هەماهەنگی بەریتانیا و ئەمریكا و ئوسترالیا دروست دەكرێن.
ئەو ئامادەكارییەی بەریتانیاش لە چوارچێوەی خۆ پڕچەككردنە دژی هەڕەشەكانی روسیا بۆ سەر ئۆكراین و مەترسییەكان بۆ سەر ئەوروپا.