بە ئامادەبوونی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كەرنەڤاڵی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یاریگای چوارباخ لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێكی پێشكەشكرد و لە بەشێكیدا رایگەیاند، باڵانسی هێزیان رێكخستووەتەوە و یەكێتیش سازش لەسەر داواكارییەكانی ناكات و لە هەموو كاتیش زیاتر لە خەمی موچەی خەڵكە و لەسەر ئەو بابەتەش پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە كردووە.
وتیشی: مێژووی یەکێتی پر لە خەبات و قوربانیدانە، ئەم حکومەتی کە دروستی دەکەین دەبێت وەکو پێویست خزمەتی میللەت بکات.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد: وڵاتە زلهێزەکان پرس بە یەکێتی دەکەن و بۆچوونی حزبەکەمان وەردەگرن.
سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەرۆکی یەکێتی وتی، بەبێ ئەوەی یەک پەنجەی خیانەت درێژ بکەین بەشداربووین لەپرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کە ئێستا وا خەریکە جێبەجێ دەکرێت.
سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند، پەیوەندیم بە سودانییەوە کرد و قسەکانی زۆر ئەرێنی بوون، چاوەڕێین لە چەند رۆژی داهاتوودا کێشەی موچە چارەسەر بکرێت