کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند کە وڵاتانی ئەوروپایی خەرجییەکانی بەرگری سەربازی زیاد دەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی ئیدارەی ترەمپ "مامەڵەیەکی توندی" لەگەڵ ئەوان کردووە و داوای پەیوەندی بەهێزتری کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی "هێزی ئابووری" چین.

کاڵاس لە کۆڕبەندی سەربازی شانگریلا لە سەنگافورە قسەی کرد و وەڵامی لێدوانەکانی پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکای دایەوە  و پێداگری دۆناڵد ترەمپی لەسەر زیادکردنی خەرجییە سەربازییەکان بە "مامەڵەی دڕندانە" وەسف کر.

کاتێک لەبارەی وتارەکەی هێگسێتەوە پرسیاری لێکرا، کاڵاس بە گاڵتەجاڕییەوە وەڵامی دایەوە و وتی: "بە هەر حاڵ خۆشەویستییە، بۆیە باشترە لەوەی کە بە هیچ شێوەیەک خۆشەویستی نەبێت."

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پەیوەندیی برۆکسڵ لەگەڵ واشنتن نەپچڕاوە و ئاماژەی بەوە کرد: "دوێنێ هەینی لەگەڵ هێگسێت قسەی کردووە."

کاڵاس وتیشی: "گوێم لە وتارەکەی گرت، لە راستیدا زۆر ئەرێنی بوو سەبارەت بە ئەوروپا، بۆیە بە دڵنیاییەوە هەندێک خۆشەویستی لەوێ هەیە."