وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، هاتنی سەركردەكانی عەرەب بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی، رۆڵی دەبێت لە گەڕاندنەوەی رۆڵی پێشەنگی عیراق لەسەر ئاستی ناوچەكە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە لوتكەی عەرەبی لە بەغداد كە 17 ی ئەم مانگە دەستپێدەكات رایگەیاند، لیژنەی ئامادەكاریی لوتكەكە كارێكی گەورەی كردوە و 300 رۆژنامەنوسی ناوخۆیی و 200 رۆژنامەنوسی بیانی روماڵی لوتكەكە دەكەن .

وتیشی بەشداریكردنی سەركردەكانی عەرەب لە لوتكەكە لەم كاتە هەستیارەدا، دوپاتیدەكاتەوە كە دەیانەوێت عەرەب یەكهەڵوێست بێت و هاوكات پشتگیرییەكە بۆ بەغداد بۆ گەراندنەوەی رۆڵی كاریگەریی لەناوچەكەدا .