کوردسات نیوز نوێترین زانیاری لەبارەی موچەی مانگی چوار بڵاودەکاتەوە
هەساو ئەمیر
١١ی ئایاری ٢٠٢٥
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گرفتی موچە نزیکە لە چارەسەر و بە ئەگەری زۆرەوە سبەینێ یان دوو سبەی پارەی موچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێم دەکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گفتوگۆ و رێککەوتن لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و تەیف سامی وەزیری دارایی کراوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی موچەی مانگی چوار.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەینێ گرفتەکان چارسەر دەکرێن و پارەی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەکرێت.
بەوپێیەش بێت، کە مانگانە حکومەتی هەرێم لەگەڵ ناردنی پارەکەی بەغدا دەست بە دابەشکردنی موچە دەکات، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا موچەی مانگی چواری موچەخۆران دابەشدەکرێت.
بە پشتبەستن بە لیستی مانگەکانی رابردووش، تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو، سەرجەم موچەخۆران موچەی مانگی چوار وەردەگرن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیکەی 50 رۆژ بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی سێی موچەخۆراندا رۆیشتووە، کە حکومەتی هەرێم لە رۆژی 27ی مانگی ئازاردا موچەی مانگی سێی دابەشکرد.