کوردسات نیوز زانیاریی نوێ لەبارەی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانەوە ئاشکرا دەکات
هەساو ئەمیر
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥
پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێمەوە بدات و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی موچە بۆ هەرێم بنێردرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد، وربینی لە لیستی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێم تەواو بووە و هیچ گرفتێک لە لیستەکەدا نەبووە و پرۆسەی وردبینییەکە بەبێ گرفت بەڕێوەچووە.
ئەوەشی خستە روو، لەئێستادا تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە داوە، سبەینێش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا محەمەد شیاع سودانی بڕیار لەسەر خەرجکردنی پارەکە دەدات.
وتیشی، ئەگەر سبەینێ رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە بدرێت، ئەوا چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی موچەی مانگی چوار بۆ هەرێم بنێردرێت.
ئەگەر پرۆسەکەش بەو شێوەیە بەبێ گرفت بەڕێوەبچێت، ئەوا هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی چوار دەکرێت.