رێباز حەملان بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، لە سێ مانگی رابردوودا هەرێم سەرجەم داواكارییەكانی عیراقی سەبارەت بە موچە جێبەجێ كردووە.

رێباز حەملان بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، چاوەڕوان دەکەن بەغداد موچەی مانگی چواری موچەخۆران بۆ هەرێم بنێرێت.

وتیشی، لیستی موچەی مانگی چواری هەرێم بەجۆرێک ئامادە كراوە، کە تەنها ژمارەی خانەنشینانی تێدا زیاد كراوە و هیچ كێشەیەكی تێدا نییە.

سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێمیش وتی، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت داوای دڵنیاییان لە كۆمپانیای سۆمۆی عیراق كردووە بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان كە بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت داوای 16 دۆلار دەكەن .