وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند؛ لیستی مووچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمدا هاتووە؛ "رۆژی سێ شەممە ( ٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٥ ) لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا."

ئاماژەشی بەوە داوە؛ "ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی یەک شەممە ( 20ـی نیسانی 2025) راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار ( میزان المراجعة ) و راپۆرتی کۆتایی ساڵی 2024 ( الحسابات الختامیة ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە".

هاوکات؛ هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی، لە راگەیەندراوێکی تریاندا ئاماژەی بە ناردنی بەشێک لە داهاتی نانەوتی بەغداد کرد.