نرخی زێڕ بەراورد بە رۆژانی رابردوو زیاتر بەرزبوویەوە و رێكۆردێكی نوێی تۆمار كرد.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 490 دۆلار، بەوپێیەش بەراورد بە دوێنێ 66 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

 هاوكات نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 گەیشتە 822 هەزار دینار و عەیارە 21ش گەیشتە 720 هەزار و عەیارە 18ش 617 هەزار دینار.

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای دابەزاندنی دەستبەجێی ڕێژەی سوودی كرد و هۆشداریدا لەوەی ئابووری ئەمریكا ڕووبەڕووی خاوبوونەوە دەبێتەوە، دەستبەجێ نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی تۆمار كرد.

یەدەگی زێڕ وەك یەدەگێكی سەلامەت لە بەرامبەر نادڵنیایی ئابووریدا سەیر دەكرێت لەلایەن جیهانەوە، كۆتایی ئەم هەفتەیەش پێدەچێت گۆڕانكاری زیاتر لە نرخەكاندا رووبدات.