نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد و نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بۆ گەیشتە 708 هەزار دینار، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتیش بۆ نزیكەی 66 دۆلار دابەزی.

 

بۆ یەكەم جار لە مێژوودا نرخی ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 421 دۆلار و لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 708 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا. شارەزایانی ئابووری هۆكاری بەرزبوونەوەكەشی دەگەڕێننەوە بۆ ناجێگیری بازاڕەكانی جیهان.

 

لە بەرانبەردا، بە هۆكاری مەترسی پێناسە گومرگیەكان بۆ سەر وەبەرهێنانی بواری نەوت، نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە 1.5% دابەزی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 66 دۆلار و 15 سەنت دابەزی. نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساسیش 1.7% دابەزی و گەیشتە 63 دۆلار.