دوای ئەوەی بڕیار بوو ئەمڕۆ وەفدی سامانە سروشتییەكانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عیراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.

پەیامنێری كوردسات نیوز باسی لەوەکرد، بڕیار بوو ئەمڕۆ وەفدی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم و نەوتی عیراق لەسەر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد كۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە و ئەمڕۆ ناکرێت.

لە 25ی ئازاری 2023، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەهۆی بڕیارێكی دادگای نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا.

لەماوەكانی رابردووشدا، چەندین كۆبوونەوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەڕێوەچووە، بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.