مەسعود پزشكیان: هێزەكانمان بەسەر هەموو شتێكدا زاڵ بوون
١٨ی نیسانی ٢٠٢٥
سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، سوپاكەیان پێشكەوتنی بەهێزی بەدەستهێناوە، هێزەكانیان بەسەر هەموو شتێكدا زاڵ بوون بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی وڵات.
ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی سوپای ئێران لە تاران رێوڕەسمێكی سەربازی بەڕێوەچوو، لە رێورەسمەكەدا مەسعود پزشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە وتارێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، دەتوانن لە ناوچەكەدا بەهێزەوە، بە ئاڕاستەی ئاشتی و بنیاتنانەوەی پەیوەندییەكان دیالۆگ بكەن.
وتیشی، ئەگەر هێزی سوپا نەبوایە، هەوڵی داگیركردنی وڵاتەكەیان و لەناوبردنی شۆڕش دەدرا، بەڵام دوژمن توانای هاتنە ناو سوپای نەبووە و نابێت.
راشیگەیاند، سوپاكەیان پێشكەوتنی بەهێزی بەدەستهێناوە لە بنیاتنانەوە و دابینكردنی پێداویستییەكانی وڵات، بە هێزی ئاسمانی و وشكانی و دەریایی، بەسەر هەموو شتێكدا زاڵ بوون.