بە كاریگەری ناكۆكی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین، نرخی زێڕ بەڕێژەی زیاتر  1% بەرز بووەوە و  نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتیش بەڕێژەی 2.5% دابەزی.

ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی جیهاندا، نرخی زێڕ بەڕێژەی 1.2% بەرزبووەوە و بۆ هەر ئۆنسەیەك گەیشتە سێ هەزار و 146 دۆلار و خواستی وەبەرهێنەران لەسەر زێڕ زیادیكرد. 

لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە، نرخی زێڕ بەڕێژەی زیاتر 18% بەرز بووەتەوە و چەند جارێك ئاستی پێوانەیی تێپەڕاندووە. 

هەر بە كاریگەری ناكۆكی بازرگانی ئەمریكا و چین، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 2.5% دابەزی و گەیشتە 64 دۆلار و نۆ سەنت بۆ هەر بەرمیلێك، نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسیش بەڕێژەی 1.4 دابەزینی تۆماركرد و گەیشتە 61 دۆلار و 50 سەنت.