لە ئەمڕۆوە پێناسی گومرگی ئەمریكا بەسەر نزیكەی 60 وڵات چووە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە نرخی نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو دابەزی و زیان بە پشكی بازاڕەكانی ئاسیا كەوت.

لە هەفتەی ڕابردووەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێناسی زیادەی گومرگی خستە سەر كاڵای هاوردە بۆ ئەمریكا بەڕێژەی 11% بۆ 50% و لە ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام زۆرترین پێناسی گومرگی بۆ سەر وڵاتی چینە بەشێوەیەك بۆ هەندێك كاڵای ئەو وڵاتە باجەكە دەگاتە 104%.

ئامانجی ترەمپ لەو بڕیارە بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی ئەمریكایە، لە هەمان كاتدا هاوبەشە بازرگانییەكانی ناچار بە سازش دەكات.

هەر بە كاریگەری ئەو بڕیارە، بەهای یەك بەرمیل نەوتی برێنت نزمترین ئاستی لە مانگی ئاداری ساڵی 2021ەوە تۆمار كرد و 3.39%ی بەهاكەی لەدەستدا و  نرخی یەك بەرمیل گەیشتە 60 دۆلار و 69 سەنت. نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسیش 3.96%ی بەهاكەی لەدەستدا و گەیشتە 77 دۆلار و 22 سەنت. 

لە بازاڕەكانی ئاسیاش، پشكەكان زیانیان بەركەوتووە و پشكی بازاڕە داراییەكانی تایوان 5.8% و لە ژاپۆن 5% دابەزی.