دۆناڵد ترەمپ گەشتی ئاسمانیی لەسەر 12 وڵات بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکات
كۆشكی سپی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، بریارێكی ئیمزا كردووە بۆ قەدەغەی گەشتی هاووڵاتییانی 12 وڵاتی جیهان بۆ ئەمریكا بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە.
بڕیارەكەی ترەمپ وڵاتانی ئەفغانستان، میانمار، چاد، كۆنگۆ، گینیا، ئێریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سودان و یەمەن دەگرێتەوە و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە بە تەواوی رێگەیان پێنادرێت گەشتی ئەمریكا بكەن، هاوكات هاووڵاتیانی وڵاتانی بۆروندی، كوبا، لاوس، سیرالیۆن، تۆگۆ، توركمانستان و ڤەنزوێلا بە شێوەیەكی سنوردار دەتوانن گەشتی ئەمریكا بكەن.
هاوكات، ئەبیگێل جاكسۆن وتەبێژی كۆشكی سپی لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە، ترەمپ بەڵێنەكەی دەپارێزێت بۆ پاراستنی ئەمریكییەكان لە هەڕەشەی دەرەكی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت بچنە وڵاتەكە و زیانیان پێ بگەیەنن.
ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر ترەمپ، لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیدا هەمان بڕیاری دەركرد، بەڵام جۆ بایدن كە بوو بە سەرۆكی ئەمریكا هەڵیوەشاندەوە.