وەزارەتی دارایی: پێنجشەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
هەساو ئەمیر
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، موچەی مانگی ١٠ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، ٩ی ئەم مانگە، موچەی مانگی ١٠ی مامۆستانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، لە سەرجەم شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمدا دابەشدەکرێت.
مامۆستایانی گرێبەست لە مانگی ٨ی ئەمساڵدا بڕیاری بەگرێبەستبوونیان بۆ دەرچوو و لە مانگی ٨ـەوە موچەکانیان بۆکراوە بە گرێبەست.
لە هەرێم نزیکەی ٣٨ هەزار مامۆستای گرێبەست هەن و هاوشانی مامۆستایانی میلاک، رۆژانە دەوام دەکەن و بەشە پێویستەکانی قوتابخانەکان و پەیمانگەکانی سەر بە پەروەردە پڕدەکەنەوە.