كۆمپانیایەك زیاتر لە ٦٠٠ دەفتەر دۆلاری هاووڵاتیانی بردووە
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
هەرێمی كوردستان و هەرجارە و لەژێر ناوێك كۆمپانیایەك دێت ز بەڵێنی بەدەستهێنانی پارەیەكی زۆر بە هاوڵاتیان دەدەن لەماوەیەكی كەمدا و تواتر دوای كۆكردنەوەی پارەیەكی زۆری هاووڵاتیان كۆمپانیاكە نامێنێت و بەشداربووانیشی تووشی زیانێكی گەورە دەكەن.
لەئێستادا دوو كۆمپانیا لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە ٦٥٠ دەفتەر دۆلاری هاووڵاتیانی بردووە و ئەپڵیكەیشتنی كۆمپانیاكانیش داخراون و بەكارهێنەرانی داوای گرتنی ئەو كەسانە دەكەن كە بوونەتەهۆی خواردنی پارەكانیان.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، "لێكۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەستی پێكردووە و چەند كەسێكیش كە تێوەگلاون لەوكارە دەستگیركراون".