بەرهەمهێنانی غاز لە كەركوك بۆ ٤١٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزبوەتەوە
یەحیا
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز لە كەركوك بۆ ٤١٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزبوەتەوە و هەوڵدەدەن رێژەكەشی زیاتر بكەن.
د. عزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ كاروباری غاز رایگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن كۆمپانیای غازی باكورەوە گەیشتوەتە ٤١٠ ملیۆن پێ سێجا و چەندین رێكاریان گرتوەتەبەر بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی غاز زیاتر بكەن و پێداچونەوەش بە دامەزراوە نەوتی و غازییەكاندا دەكەن.
وتیشی، لەو غازە كە بەرهەمدێت بەشێكی غازی وشكە و بەشەكەی تریشی بۆ وێستگەكانی كارەبایە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا و هاووڵاتیانە.