داھاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی رابردوو ھەشت ملیار دۆلاری تێپەڕاند
کوردسات نیوز
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو ھەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ ١٠٢ ملیۆن و ٩٧٥ ھەزار و ٧٨٢ بەرمیل بەرزبۆتەوە، داھاتەکەشی گەیشتۆتە ھەشت ملیار و ٤٨١ ملیۆن و ٥٥٨ ھەزار دۆلار.
راشیگەیاند، کۆی گشتی بڕی ھەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەکەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی ١٠١ملیۆن و ٧٦٤ ھەزار و ٦٢٠ بەرمیل بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل (٨٢,٣٦٥) دۆلار بووە.