سەرۆک کۆمار پەیامێک ئاراستەی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار:
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، جەنابی سەید موجتەبا عەلی خامنەیی
سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت..
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوە و گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە بەجێگەیاندنی ئەو بەرپرسیارێتییە.
لە کاتێکدا هاوخەمی قووڵی خۆمان بەبۆنەی شەهیدبوونی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، سەید عەلی خامنەیی، و ژمارەیەک لەسەرکردە و بەرپرسان و هاووڵاتیانی ئێرانی (خودای گەورە بەر ڕەحمەتی خۆییان بخات) هاوسۆزی عێراق لەگەڵ گەلی دۆستی ئێران لەم کۆستە پڕ ئازارە دووپات دەکەینەوە، هیوادارین قۆناغی داهاتوو ببێتە هۆی وەستاندنی جەنگ و سەرکەوتنی زمانی گفتوگۆ و دانایی کە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی دۆستی ئێران مسۆگەر بکات.
ئەم دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی عێراق بۆ هەموو هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کە ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە ململانێکان و کەمکردنەوەی گرژییەکانە، هەروەها بۆ کاری هاوبەش لەپێناوی چەسپاندن و بەهێزکردنی ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بەگشتی.
سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت.
د.لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆماری عێراق
١٠ی ئادار ٢٠٢٦