كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی هات و ئەندامێکی سەرکردایەتیش ئاشکاری دەکات؛ یەكێتی پەیامی لە بەرانبەر هەنگاوەكەی پارتی دەبێت.
بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی هات.
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و بەشدار لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا، رایگەیاند، کۆبونەوەکە بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی گرنگ و یەکدەنگ و بە بڕیار بووە.
پەیامنێری كوردسات نیوزیش لە سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند، ئەمشەو بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی دەبێت و هەڵوێستی یەكێتی لە بارەی رەوشی هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت.
دەشڵێت، یەكێتی هەڵوێستی توندی دەبێت لە بەرانبەر هەنگاوەكەی پارتی و چەند بژاردەیەكی لە بەردەستدایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم رەوشە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكێك لە بژاردەكان گەڕاندنەوەی تیمی یەكێتییە لە حكومەت.