بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی
کوردسات نیوز
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ ١٥٨ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو، بەڵام بڕیارە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ١٢٥ ملیۆن دۆلار بخاتەڕوو.
زۆربەی ئەوانەی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو کاردەکەن، دۆلار دەکڕن و کەمترینیان دۆلار دەفرۆشن بە تایبەت دوای ئەوەی بانکی ناوەندی بۆ سبەینێ پێنجشەممە خستنەڕووی دۆلاری کەمکردەوە.