تێسلا لە ئەمریکا و ئەڵمانیا چەندین ملیار دۆلار زیانی کردووە
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
(ئیلۆن مەسک) ڕوونیکردووەتەوە، تا ئێستا گەورە کۆمپانیاکان لە کاریگەری قەیرانەکانی پاش کۆرۆنا دەرنەچوون.
وتیشی، مایەپووچبوون مەترسییەکی ڕاستەقینەیە، بە تایبەت کە بەشێکی زۆری پارەی تێسلا لە چین ڕاگیراوە و ڕێگە نادات پارەکە بە دۆلار بگەڕێتەوە، بڕیاری تێسلاش بۆ کەمکردنەوەی ١٠٪ی مووچە چاوەڕوانکراو دەبێت.


