ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی یەکێتی، سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی 70، فهرماندهیی پێشمهرگهی بهرگری و فریاكهوتن، بەڕێوبەرایەتی دژەتیرۆر و فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانی کرد، لە دیدارەکاندا رۆڵی قارەمانانەی ئەو هێزانەی بەرز نرخاند.
رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی 70ـی کردوو لەلایەن فەریق ڕوکن عومەر ساڵح فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی 70ـەوە، پێشوازیکرا .
جێگری سەرۆک رایگەیاند، پشتیوانی هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی و بەدیسپلین و پەروەردەکراو بەزانستی سەربازیین لەسەر بنەمای هاوسەنگی و پاراستنی بەها باڵاکانی پێشمەرگەی کوردستان.
هەر ئەمڕۆ رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی فهرماندهیی پێشمهرگهی بهرگری و فریاكهوتنی کردو لەلایەن لیوا روكن رزگار جهبار محهمهد فهرماندهی فهرماندهیی پێشمهرگهی بهرگری و فریاكهوتنەوە پێشوازیکرا .
جێگری سەرۆکی یەکێتی باسی لەتۆکمەکردن و پێشخستنی هێزەکان کرد بۆ ئەوەی هەمیشە وەک قەڵغانی بەرگری لەگەلی کوردو کوردستان رۆڵی قارەمانانەی خۆیان بگێڕن.
لەلایەکی ترەوە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی بەڕێوبەرایەتی دژەتیرۆری کردوو، لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیی، فەرماندەی گشتی دژەتیرۆرەوە پێشوازی کرا، جێگری سەرۆک ڕۆڵی بەرچاوی هێزەکانی دژە تیرۆری لەڕووبەڕووبونەوەی تیرۆردا بەپێزانینەوە هەڵسەنگاندو هیوای خواست لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکان بەردەوامبن لەڕیشەکێشکردنی تیرۆرو تیرۆریستاندا.
لە کۆتایی سەردانەکەیدا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانی کردوو لەلایەن دیار عومەر فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆوە پێشوازیکرا، لەدیدارەکەدا کەخاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو،جێگری سەرۆک رایگەیاند هێزەکانی کۆماندۆ لەبەرگری و موقاوەمەتی خاكی پیرۆزی كوردستاندا جێگە دەستیان دیارەو لەکاتی ئاشتیشدا دەستی هاوکاری و یارمەتیدانتان شایانی پێزانینە.