موجتەبا خامنەیی، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە، پێویستە گۆڕانکاری لە رێکخراوی نیمچەسەربازیی بەسیجی ئیسلامیدا بکرێت و هەموو هاووڵاتییەکی ئێرانی ببێتە ئەندامی ئەو هێزە.

موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران، لە پەیامێکدا لە هەژماری رەسمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، پێویستە گۆڕانکاریی لە هێزەکانی بەسیجدا بکرێت و هەمووان ببنە ئەندام لەو هێزەدا.

ئاماژەی بەوەش کرد: دەبێت بە هەنگاوی درێژ، پتەو و یانگیر بەرەو بەدیهێنانی دروشمی 'هەموو ئێرانییەک بەسیجییە' هەنگاو بنێین.

بە وتەی خامنەیی، کاریگەریی ئایدیۆلۆژیی رێکخراوەکە لە ئێستاوە زۆر لە سنووری ئەندامێتیی رەسمی تێپەڕیوە و ئەندامانی سوپای ئێران، سوپای پاسداران، پۆلیس، لێپرسراوامئ حکومەت و پەرلەمانتاران هەموویان خۆیان بە بەشێک لە بەسیج دەزانن.

وتیشی: هەمان شت بۆ ئەو ئاڵاهەڵگرانەش راستە کە شەو و رۆژ گۆڕەپان و شەقامەکانیان پڕ کردووەتەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو کۆبوونەوانەی لایەنگرانی دەسەڵات کە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە لە مانگی دووی ئەمساڵەوە لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوەدەچن.