لەمساڵدا 23 سەربازی ئیسرائیل لە کاتی ئەرکدا خۆیان کوشتووە
ئوسامە ئەبوبەکر
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بەرزترین ئاماری خۆکوژی ئەو سەربازە ئیسرائیلیانەی لە ئەرکدان تۆمارکرا کە 23 سەربازە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لەمساڵدا 23 سەرباز و ئەفسەری ئیسرائیلی کە لە ئەرکدابوون خۆیانکوشتووە، جگە لەم ژمارەیەش، 17 سەربازی دیکەش کە لە شەڕی غەززەدا بەشداربوون خۆیان کوشتووە.
بەپێ زانیاریی ئاژانسەکە، خۆکوژییەکان لە ناو سوپای ئیسرائیلدا دوای شەڕی 7ـی 10ـی 2023ـی نێوان حەمماس و ئیسرائیل، زیادیکردووە، لە 10 ساڵی پێش شەڕەکەدا، بەتێکڕا 12 سەربازانی ئیسرائیل ساڵانە خۆیان کوشتووە.
بەڵام دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەمماس لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023، لەو ساڵەدا 7 سەربازی ئیسرائیل خۆیان کوشتووە.
ساڵانی دواتریش بەم شێوەیە بووە؛
ساڵی 2024، 21 سەرباز خۆیان کوشتووە
ساڵی 2025، 22 سەرباز خۆیان کوشتووە
ساڵی 2026، 23 سەرباز خۆیان کوشتووە
ئەمساڵیش تا ئێستا 23 سەرباز خۆیان کوشتووە



