دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  بە فۆکس نیوزی راگەیاند، حەزناکات رژێمی ئێستای ئێران بگۆڕێت، ئاماژەی بەوەشکردوە حەز بە رێککەوتن دەکات لەگەڵ تاران بەڵام دەبێت دڵناییبکەنەوە، کە چەکی ئەتۆمیان نابێت.

ئەمڕۆ شەممە، لە جاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو زۆر حەزی بە گۆڕینی دەسەڵاتی ئێستای ئێران نییە و ئەوان مامەڵەیان لەگەڵ سێ سەرکردەی یەک لە دوای یەکی ئێران کردوە، کە ئەوەش بۆخۆی گۆڕانکارییە.

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاندوە، حەز بە رێککەوتنێکی هەمیشەیی دەکات لەگەڵ ئێران، کە دڵنیای ئەوەبدات، تاران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، پێیوایە سەرکردایەتی ئێستای تاران، ئاقڵانەترن، بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵیاندا قورسە، چونکە رێککەوتنێک دەکەن و سبەینێ پەشیماندەبنەوە.