سەرۆک کۆماری ئێران: بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستین
ئاکام
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، لە پێشینەی كارەكانی حكومەت پارێزگاریكردنە لە ژیان و بژێوی خەڵكی وڵاتەكەیان.
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە سەردانێكدا بۆ پارێزگای قەزوین رایگەیاند، پشتیوانیكردنی كەمدەرامەتەكان بە گرنگترین پێوەر دادەنرێت بۆ بڕیاردان لەسەر بەڕێوەبردنی سەرچاوەكان و بەهێزكردنی بژێوی هەژاران و كەمدەرامەتان.
وتیشی، بۆ باشتركردنی ژیانی خەڵك پشت بە فرۆشتنی سوتەمەنی و نەوت دەبەستن بۆئەوەی بتوانن لە دەرەوەی ئێرانەوە پێویستیەكان دابین بكەن.

