سوپای پاسداران بەئامانجگرتنی رادارێكی ئاگاداركردنەوەی ئەمریكیی لە بەحرەین راگەیاند
هەساو ئەمیر
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سوپای پاسداران بەئامانجگرتنی رادارێكی ئاگاداركردنەوەی سەر بە هێزەكانی ئەمریكای لە بەحرەین راگەیاند.
سوپای پاسداران رایگەیاند، وەك وەڵامدانەیەك بۆ هێرشەكەی شەر شاری سیریك لە باشوری ئێران، رادارێكی ئاگاداركردنەوەی سەر بە هێزەكانی ئەمریكامان لە بەحرەین كردووەتە ئامانج.
سوپای پاسداران هۆشداریش دەدات، هێزەكانیان ئامادەی هەر ئەگەر و هێرشێكی ترن و هێرشەكانیان سنورێكی جوگرافی دیاریكراوی نییە.
ئەم هێرشە بە یەكەم هێرشی لەو جۆرە دێت لە سەرەتای مانگی 9ی ئەمساڵەوە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئەنجامدرابێت.
لە لایەكی ترەوە، دەستەی ئۆپەراسیۆنی بازرگانی دەریایی بەریتانیا رایگەیاند، كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە كاتی تێپەڕبوونی بە گەروی هورمزدا بە موشەكێكی نەناسراو كراوەتە ئامانج، كە هێرشەكە تەنها زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە.



