قسەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆڕبەندی نێودوڵەتیی ستراتیژیی سلێمانی
بڵند
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ستراتیژیی سلێمانی رایگەیاند، = پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان و کردی بە شوێنێک بۆ بازرگانیکردن، ئاماژەی بەوەشکرد ئەوەی رویدا بە بێ سزا تێناپەڕێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سلێمانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ستراتیژیی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بافڵ جەلال تاڵەبان،ی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆڕبەنەدەکەدا رایگەیاند، ئەوەی كە لەپەرلەمان روویدا بەتەواوی هەمووشتەكانی تێكدا و ئاڵۆزی كردن.
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە حكومەتی هەرێم كێشەكانی چارەسەر بكات و دانە بەوەدا نانێت کە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رویدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان رویدا لە هەرشوێنێکیتر رویبدایە، خەڵکی لەسەر دەخرایە زیندان و ئەمە گەورەترین قەیرانی سیاسییە لە هەرێم.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، سەرۆکی یەکێتی ئەوەشیخستەڕوو، ناكرێـت جیاوازی سیاسی بەتوندوتیژی چارەسەر بكرێت و رەنگە ئەو هەنگاوەی پارتی لە بیر نەکرێت کە لە پەرلەمان کردی.
لەبارەی پرۆژەی روناکیەوە، سەرۆکی یەکێتی جەختیکردووە لەژێر ناوی ئەم پرۆژەیەدا پارەی خەڵک دەخورێت و چەند بنەماڵەیەک لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە بە ملیۆنان دۆلار قازانج و داهات پەیدا دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاووڵاتییان باری داراییان قورسە.
سەبارەت بە رەوشی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە، کە رۆژئاوا بەهەڵە لە رای ئێرانییەکان تێدەگەن و خۆیشی بە هاوپەیمانی دۆناڵذ ترەمپ و ئێرانییەکان دەزانێت.


