وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر سعودیە، لەلایەن گروپە چەكدارەكانی عیراقەوە ئەنجامدراون.

ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، سعودیە جگە لە هێرشەكانی حوسییەكان، روبەڕوی هێرشی فڕۆكەی بێفرۆكەوانیش بووەتەوە كە لە خاكی عیراقەوە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراون.

هۆشداریشیدا لە مەترسیی فراوانبوونی گرژییەكان و ئاماژەی بەوەكرد، نیگەرانییەكانی ئەمریكا تەنها لە چوارچێوەی ئێراندا نییە، بەڵكو واشنتۆن ترسی هەیە لە پێشهاتەكانی روبەڕوبوونەوەی نێوان حوسییەكان و وڵاتانی عەرەبیش، كە دوور نییە لە هەر ساتێكدا زیاتر پەرەبسەنێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی ئێرانیشەوە جەختیكردەوە، هێرشە سەربازییەكان زیانی گەورەیان بە تواناكانی ئێران گەیاندووە و چیتر ئەو وڵاتە خاوەنی هێزێكی ئاسمانیی و دەریایی بەهێز نییە.